zagros news agency

دۆغان ئەرباش، پارێزەری پێشووی ئۆجەلان، ئازاد کرا

دادگەی سزا قورسەکانی ئەستەنبووڵ بڕیاری ئازادکردنی دۆغان ئەرباش، پارێزەری پێشووی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرۆکی پێشووی لقی ئەستەنبووڵی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)ی دەرکرد و دانیشتنی داهاتووی دادگەیی کردنەکەشی بۆ ٢٣ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دوا خست.
دۆغان ئەرباش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، لە کاتێکدا سەرۆکی لقی ئەستەنبووڵی هەدەپە بوو، بە تۆمەتی “ئەندامێتی و پروپاگەندەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)” دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن دادگەی سزا قورسەکانی ئەستەنبووڵەوە بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزا درا.
دوای تانەلێدانی پارێزەرەکانی، دادگەی باڵای تورکیا دۆسیەکەی هەڵوەشاندەوە و بۆ دادگەیی کردنەوە ڕەوانەی دادگەی ئەستەنبووڵی کردەوە. ئەمڕۆش دادگەی ناوبراو بڕیاری ئازادکردنی ئەرباشی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح

پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سەڵاح

پەیامێك ‎لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

گوران