گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕایگەیاند، بڕیاری ئێران بۆ ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی “پەیامێکی کارەساتبار” دەنێرێت.
مارتن گیزە لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا گوتی: “بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک، پێویستە ئێران هاوکاریی ئاژانس بکات.”
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە یاسای “هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی” واژۆ کرد کە پێشتر لە پەرلەمان پەسەند کرابوو.
بەپێی ئەو یاسایەی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران پەسەند کرا، حکوومەتی ئێران پابەند کراوە “دەستبەجێ هەموو جۆرە هاوکارییەک” لەگەڵ ئاژانس هەڵپەسێرێت تا “دابینکردنی ئاسایشی ناوەند و زانا ئەتۆمییەکان” و “دڵنیابوونەوە” لە ڕێزگرتنی تەواو لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

