zagros news agency

ئاکسیۆس: ئەمریکا دڵنیایی داوەتە حەماس ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ڕایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی ناوبژیوانیی بیشارە بەحبەحەوە، بە بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاندووە ئاگربەستە پێشنیازکراوەکە، ئەگەر دانوستانەکان بەردەوام بن، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ٦٠ ڕۆژەکەش درێژ دەکرێتەوە.
بیشارە بەحبەح، مامۆستایەکی دێرینی زانکۆی فەڵەستینی-ئەمریکاییە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەندین دۆسیەی هەستیاری پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕۆڵی هەبووە.
ویتکۆف ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” گوتیشی، ئیسرائیل داواکاریی حەماسی بۆ کشانەوە بۆ پێگەکانی پێش ڕووخانی ئاگربەستی پێشوو ڕەت کردووەتەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باس لە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ٦٠ ڕۆژەی ئاگربەست.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە بۆ دووەم جار لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کەرتی غەززە، پێویستیی گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان تاوتوێ کرا. ناتانیاهۆ دوای کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە، ئیسرائیل سوورە لەسەر لەناوبردنی توانای سەربازی و کارگێڕیی حەماس، هاوکات لەگەڵ مسۆگەرکردنی ئازادکردنی بارمتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوکرایەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە

سەڵاح

ئوردن… نزیکەی 30 کەسیان لەسەر مردنی حاجیان دەستگیر کران

سەڵاح