پێنج ڕۆژ دوای ڕوودانی لافاوێکی گەورە لە باشووری ئەمریکا، وردە وردە ڕەهەندەکانی کارەساتەکە ئاشکرا دەبن. بەپێی گوتەی پارێزگاری ویلایەتی تێگزاس، لە ناوچەی “کێر” کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، هێشتا چارەنووسی لانی کەم ١٦١ کەس نادیارە.
تا ئێستا مردنی ١٠٩ کەس بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری لە دۆخێکی دژواردا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا. بەرپرسان هۆشداری دەدەن کە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییان لەوەی ڕاگەیەندراوە زیاتر بێت. لافاوەکە بەهۆی لێخوڕبوونی ڕووباری “گوادالوپێ”وە ڕووی داوە.

