zagros news agency

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران گیانی لەدەستدا

میدیاکانی ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی غوڵامحوسێن غەیبپەروەر، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی بەسیج و جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانیان لە بنکەی ئیمام عەلی، بڵاو کردەوە. هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم بەرپرسە باڵایە بە «نەخۆشیی بەهۆی کاریگەریی کیمیایی» ڕاگەیەندراوە.
هەواڵی گیانلەدەستدانی غەیبپەروەر لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی ١١ی تەممووز، میدیا حکومییەکان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاگاداریی مردنی عەلی تائیب، برای حوسێن تائیب، فەرماندەی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسداران، هەواڵی «کۆچی دوایی»ی ئەویان ڕاگەیاند. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ تەقینەوەکەی بورجی پامچال لە شارۆچکەی چیتگەر، کە بە فەرمی وەک «ڕووداوی دزەکردنی گاز» ناسێنرا، بۆیە گومانی زۆر لەسەر هۆکاری مردنی ئەویش دروست بوو.
غوڵامحوسێن غەیبپەروەر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج بووە و لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە وەک جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا لە بنکەی ئەمنیی ئیمام عەلی کاری دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکات

یاسین

لەهەڵەبجە دایک و کچێک کوژران

یاسین

بۆ واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك میری کوێت لە ئەنقەرەیە

سەڵاح