فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، هێزەکانی “بەرگریی نیشتمانیی یەمەن” دەستیان بەسەر بارێکی “زۆر گەورە”ی چەک و تەقەمەنیی ئێرانیدا گرتووە کە بەرەو میلیشیا حووسییەکان دەنێردرا.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، گرووپی سەربازیی “هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی یەمەن” دەستیان بەسەر بارێکی “زۆر گەورە”ی چەکی ئێرانیدا گرتووە کە لە ڕێگەدا بووە بۆ میلیشیا حووسییەکان.
بە گوتەی سێنتکام، هێزە یەمەنییەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە ٧٥٠ تەن تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا گرتووە، لەوانە سەدان مووشەکی پێشکەوتووی کروز، مووشەکی دژە کەشتی و دژە ئاسمانی، سەرەجەنگی و سیستەمی ئاراستەکردن، سەدان بزوێنەری درۆن، کەرەستەی بەرگریی ئاسمانی، سیستەمی ڕاداری و کەرەستەی پەیوەندیکردن.
جێی ئاماژەیە، هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی، گرووپێکی دژبەری حووسییەکانی یەمەنن و لەلایەن تاریق ساڵح، برازای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووتری یەمەنەوە، سەرکردایەتی دەکرێن.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

