محەممەدعەلی موعەللم، بەڕێوەبەری بەنداوی کەرەج، ڕایگەیاند ئەگەری هەیە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چالاکیی وێستگەی کارۆئاویی بەنداوەکە بوەستێت.
بەڕێوەبەری بەنداوی کەرەج گوتی: “لەکاتی ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی ئەمیرکەبیر (ناوێکی دیکەی بەنداوی کەرەج) بەردەوامە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو، ڕەنگە بەم زووانە بەرهەمهێنانەکە بەتەواوی بوەستێت.”
موعەللم زیاتر گوتی: “وێستگە کارۆئاوییەکان بەپێی بەرزی یان ‘هێد’ی ئاو کار دەکەن و هەرچەندە ئاستی ئاو بەرزتر بێت، توانای بەرهەمهێنانیش زیاتر دەبێت.”
بە گوتەی ئەو، “لەکاتی ئێستادا هەر یەکەیەک لەم وێستگەیە دەتوانێت تا ٤٥ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت، بەڵام بە کەمبوونەوەی هێدەکە، ئەم توانایە بۆ ١٥ مێگاوات کەم دەکات.”
ناوبراو جەختی کردەوە، بەرهەمهێنانی کەمتر لە ١٥ مێگاوات بەهۆکاری تەکنیکی بۆ یەکەکە زیانبەخشە و ئەو کارە ناکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، بە کەمبوونەوەی زیاتری ئاستی ئاوی بەنداوەکە، بەرهەمهێنانی کارەبا بەتەواوی ڕادەوەستێت.
هەواڵی داهاتوو

