zagros news agency

١٥ وڵاتی ڕۆژئاوایی داوای ناساندنی فەرمیی دەوڵەتی فەلەستین دەکەن

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ١٥ وڵاتی ڕۆژئاوایی، لەوانە فەڕەنسا، کەنەدا و ئوسترالیا، لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، داوایان لە وڵاتانی دیکەی جیهان کرد “ئیرادەی خۆیان بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین” ڕابگەیەنن.
ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ڕۆژی چوارشەممە، 30ی تەممووز، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: “لە نیویۆرک، فەڕەنسا لەگەڵ ١٤ وڵاتی دیکەدا بانگەوازێکی بەکۆمەڵ ڕادەگەیەنێت: ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین ڕادەگەیەنین و داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکەین بێنە ڕیزمانەوە.”
ئەم بانگەوازە کە بە “بانگەوازی نیویۆرک” ناسراوە، دوای کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین دەرکرا.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، جگە لە فەڕەنسا، دوو وڵاتی ئەندامی گرووپی بیست، واتە کەنەدا و ئوسترالیا، ئەم بەیاننامەیەیان واژۆ کردووە. وڵاتانی دیکەی واژۆکار بریتین لە: ئاندۆرا، فینلاند، ئایسلەند، ئێرلەندا، لۆکسمبۆرگ، ماڵتا، نیوزیلاند، نەرویج، پورتوگال، سان مارینۆ، سلۆڤینیا و ئیسپانیا.
لەناو ئەو ١٥ وڵاتەدا، ٩ وڵات لەوانە کەنەدا، ئوسترالیا، فینلاند و پورتوگال تا ئێستا فەلەستینیان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە فەرمی نەناسیوە، بەڵام لەم کۆبوونەوەیەدا “ئیرادە یان بۆچوونی ئەرێنیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە” ڕاگەیاندووە. هاوکات، کیێر ستارمر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هەندێک هەنگاوی دیاریکراو نەنێت، بەریتانیاش دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی دەناسێنێت.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، کە بە دەستپێشخەریی هاوبەشی فەڕەنسا و عەرەبستانی سعوودی بەڕێوە چوو، پاراستن و بووژاندنەوەی دیدگای چارەسەری دوو دەوڵەت بوو بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای فێرکاریی زمان و ئەدەبیاتی پێکهاتەکانی ئێران ڕەت کردەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

یاسین

سەرۆكی فراكسیۆنی ژینگەی پەرلەمانی ئێران هۆشداری لە قەیرانی ئاو دەدات

یاسین