zagros news agency

کوژرانی کارمەندێکی ئەمنیی سووریا لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سوەیدا

لە هێرشێکی چەکداریی نوێدا کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە پارێزگای سوەیدا ئەنجام درا، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا کوژرا و چەند کەسێکی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “ئیخبارییەی سووریا” کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند: “گرووپە یاساشکێنەکان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە سوەیدا، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و چەندین گوندیان لە دەوروبەری پارێزگاکە تۆپباران کردووە.”
هەروەها گوتی: “ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانەی ئاگربەست لەلایەن ئەو گرووپانەوە بووەتە هۆی کوژرانی کارمەندێکی ئاسایشی ناوخۆ و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.”
سەرچاوەکە جەختی کردەوە “ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی حکوومەت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ پارێزگای سوەیدا و دابینکردنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی ئاسایی لەو ناوچەیە.”
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا” ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کاروانێک کە لە ٢٨٦ کەس پێکهاتبوو، زۆربەیان ژن و منداڵ، لە پارێزگای سوەیداوە بۆ شاری بوسرا شامی دراوسێی لە پارێزگای دەرعا لە باشووری وڵات گوازراونەتەوە.
پارێزگای سوەیدا لە ١٩ی تەممووزی ڕابردووەوە ئاگربەستێکی بەخۆیەوە بینیوە کە دوای پێکدادانە چەکدارییەکان و کوژران و برینداربوونی چەندین کەس ڕاگەیەندرا. حکوومەتی نوێی سووریا بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە تا ئێستا چوار ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە سوەیدا ڕاگەیاندووە کە دوایینیان لە ١٩ی تەممووزی ڕابردوو بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوید بە فەرمی بە ئەندامیەتیی ناتۆ وەرگیرا

سەڵاح

سەرۆکی لوبنانیش بەشداری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات

سەڵاح

ڤان دایک پەیامێک بۆ ئاڕنۆڵد دەنێرێـت

یاسین