zagros news agency

سوریا… فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی دیكه‌ كوژران

 

ڕێکخراوێکی چاودێری جەنگی سوریا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشە ئاسمانییەکان لانیکەم نۆ چەکداری سه‌ر به‌ تاران لە نێویاندا فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیش هه‌یه‌، کوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “نۆ چەکداری لایەنگری ئێران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بوو، لەو هێرشە ئاسمانیانەدا کوژراون کە ڤێلایەکی شوێنی مانەوەیانی تێدا کرابووە ئامانج .”

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هێرشێکی جیادا لە شارۆچکەی ئەلبو کەمال لەسەر سنووری عێراق چوار کەس کوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی لە بەریتانیایە ڕایشیگەیاندووە، هیچ زانیارییەکیان نییە لەسەر ئەوەی کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

کۆریای باکوور سەرکۆنەی فرۆشتنی مووشەکی ئەمریکی بە کۆریای باشوور دەکات و هەڕەشەی “وەڵامی توند” دەدات

سەڵاح

کۆچبەرێکی هەرێم لە لە لیبیا گیانی لەدەستدا

یاسین