zagros news agency

فڕۆکەی نەناسراو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزۆر و دەوروبەری نزیکەی ٣٠ پاسداری ئێرانی کوژران و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی نەناسراو پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە دێرەزۆر کردۆتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتە‌کان، لەم هێرشەدا 9 چەکدار کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانە و زیاتر لە 20 چەکداریش برینداربوون.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە دوای چەند کاتژمێرێک لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی پێ‌بووە، لە فڕۆکەخانەی دێرا زۆر نیشتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆلانی: ئێران دەبوایە لە پاڵ گەلی سووریا بوەستێت

سەڵاح

ژمارەیەک وڵات سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار دەکەن

یاسین

نیویۆرک تایمز: بنکەیەکی ژێردەریایی ئەتۆمیی ڕووسیا بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە

سەڵاح