zagros news agency

تورکیا لە مانگی تەممووزدا ١٨ هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی “تیمی نێوەندگیریی مەسیحی” (CPT) ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا ١٨ هێرشی لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ئەو ڕێکخراوەی کە لە هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری لەسەر ڕووداوە سەربازی و سیاسییەکان کۆدەکاتەوە، ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە مەراسیمێک چەکەکانی لەناوبرد، هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن.
ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، ١٧ لە هێرشەکان لە سنووری قەزای ئامێدی بوون و هێرشێکی دیکەش کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
بەپێی ئامارەکانی CPT، سوپای تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١,٦٩٦ هێرشی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، کە بەهۆیانەوە بە گشتی ٩ هاووڵاتیی سیڤیل گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاریی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس

سەڵاح

مۆبایلی نۆشتراوەی شیاومی دەبێتە ڕکابەری ئەپڵ و سامسۆنگ

یاسین

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ئامانجی پشته‌وه‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌ت بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح