zagros news agency

ئەمریکا: چین و ئێران هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی دەریایی

 

ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگەی پشتیوانیکردنی حوسییەکان و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی دەریایی دروست دەکات.
دۆرۆسی شیا، نوێنەری کاتیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشدا گوتی، تاران بە پێشێلکردنی گەمارۆی چەک، مووشەک و تەقەمەنی و کەرەستەی دروستکردنیان دەداتە حوسییەکان.
ناوبراو ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی حوسییەکان بۆ سەر دوو کەشتیی بازرگانی لە دەریای سوور کرد کە بووە هۆی نوقمبوونیان و کوژران و برینداربوونی دەریاوانەکان، هاوکات داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو کەشتی و تاقمانەی کرد کە دەستبەسەر کراون.
شیا هەروەها کاریگەریی چین لەسەر ناوچەی کەناڵی پەنەما و “کردەوە دوژمنکارانەکانی” ئەو وڵاتەی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، بە هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر بازرگانی و ئاسایشی جیهان لە قەڵەم دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەمەریکا TikTok قەدەغەکرا

یاسین

کۆمسیۆن یەکەم ئاماری بڵاو کردەوە

یاسین

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، پێشمه‌رگه‌یه‌كمان گەیشتە پلەی بەرز و پیرۆزی شەهادەت

یاسین