zagros news agency

فایەق زێدان بۆ تاوتوێکردنی هاوکاریی دادوەری و دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی داعش سەردانی سووریا دەکات

 

سەرچاوەیەکی تایبەت ئاشکرای کرد کە سبەی، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە سەردانێکی ناوازە و یەکەمین لە جۆری خۆیدا، بەرەو کۆماری عەرەبیی سووریا بەڕێ دەکەوێت. ئامانجی ئەم سەردانە تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی دادوەری و یاسایی هاوبەشە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

سەرچاوەکە بۆ شەفەق نیوز ڕایگەیاند کە زێدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی دادوەری تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستن بە دەستبەسەرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لەم دواییانەدا گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەکانی عێراق.

لەم سەردانەدا، گفتوگۆکان چەندین تەوەری دیکەش دەگرنەوە، لەوانە: دۆسیەکانی پەیوەست بە دادپەروەریی ڕاگوزەر، بەهێزکردنی شەفافییەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەگەڵ چەندین کێشەی دادوەریی هاوبەشی نێوان بەغدا و دیمەشق.

ئاماژە بەوە کراوە کە مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری دادی سووریا لە کاتی گەیشتنی فایەق زێدان بۆ فرۆکەخانە، پێشوازیی فەرمی لێدەکات. ئەم سەردانەش لە چوارچێوەی پەرەسەندنی هەماهەنگییە ئەمنی و یاساییەکانی نێوان عێراق و سووریادایە، کە دۆسیەی چەکدارانی داعش لە پێشەنگیاندا جێگیر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا دۆخی ناوچەکەتاوتوێ دەکەن

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە

یاسین