ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتیی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی، سەردانی ڕێکخراوەکانی کەسوکاری قوربانییانی شەڕ و پێکدادانەکانی کرد و ڕایگەیاند، دەزانن هەموو لایەنێک لە تورکیا دەیەوێت شەڕ و خوێنڕشتن کۆتایی پێبێت، بەڵام نابێت کەسانی زەرەرمەند وا هەست بکەن قوربانییەکانیان بەفیڕۆ چووە. ئۆزەل گوتی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف بەردەوامە و جەهەپەش پشتیوانیی لێ دەکات.
ئۆزگور ئۆزەل لە لێدوانێکدا گوتی “:ئێمە گومان و نیگەرانییەکانی خێزانی قوربانییان بە گرنگ دەزانین. باس لە کێشەیەکی جددی دەکەین کە تێیدا خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەست داوە. کەس ناڵێت با خوێنڕشتن و شەڕ بەردەوام بێت. ئێمە دەڵێین پێویستە هەموو شتێک لە پەرلەمان باسی لێوە بکرێت و نوێنەرانی خێزانی قوربانییانیش بەشدار بن. کاتێک ئێمە بەشداریی کۆمیسیۆنێک دەکەین، بیری ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی داهاتووش دەکەینەوە و ڕێگاکانی دیموکراسی و گەشەپێدان دەگرینەبەر. دەمانەوێت تیرۆر، شەڕ و چەک نەمێنێت و بۆ ئەمەش ئامادەی هەموو هەنگاوێکین.”
هەواڵی داهاتوو

