zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بە ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی دژی زیندانییە فەڵەستینییەکان تۆمەتبار دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی ناوخۆییدا بۆ نوێنەری ئیسرائیل لەو ڕێکخراوە، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی دژی زیندانییە فەڵەستینییەکان تۆمەتبار کرد.
گۆتێرێس لە نامەکەیدا ئەو تۆمەتانەی وەک “زانیاریی باوەڕپێکراو” وەسف کردووە و گوتوویەتی ئەم حاڵەتانە لە چەندین زیندان، بنکەیەکی دەستبەسەرکردن و بنکەیەکی سەربازیدا تۆمار کراون. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکوومەتی ئیسرائیل کردووە کۆتایی بەو کردەوانە بهێنێت و لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدات. گۆتێرێس هەروەها ناڕەزایەتیی دەربڕیوە بەرانبەر ڕێگریکردن لە گەیشتنی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو شوێنانە. بڕیارە وردەکاریی تۆمەتەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوەکەدا سەبارەت بە توندوتیژیی سێکسی بڵاو بکرێتەوە.
لە بەرانبەردا، دانی دانۆن، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، گۆتێرێس جارێکی دیکە پشتی بە “بانگەشەی بێ بنەما” بەستووە کە لەسەر بنەمای “ڕاپۆرتی لایەنگیرانە” داڕێژراون. ناوبراو داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەبری ئەم بابەتانە، سەرنجی لەسەر “تاوانە جەنگییەکانی حەماس” بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

٤٠ هاووڵاتیی سووریا لە سنووری تورکیا بوونەتە قوربانی

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید هاندەرانی بە ڕیمۆنتادا ئاشتکردەوە

یاسین

رۆژانە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داده‌خرێت

سەڵاح