zagros news agency

هاوردەکردنی بەرهەمی تورکیایی زیان بە بازاڕی ناوخۆی سووریا دەگەیەنێت

 

هاوردەکردنی بەرهەمە تورکیایی و بیانییەکان بۆ سووریا، کە زۆرینەی کاڵاکان لەخۆ دەگرێت، کاریگەرییەکی نەرێنیی گەورەی لەسەر بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە دروست کردووە.
بەپێی گوتەی دوکاندار و بازرگانە سووریایییەکان، فرۆشتنی کاڵا تورکیایییەکان بە نرخێکی هەرزان لە بازاڕەکاندا، وای کردووە بازاڕی بەرهەمی ناوخۆیی لاواز ببێت و خواست لەسەری کەم بێتەوە، چونکە زۆرینەی خەڵکی سووریا داهاتیان کەمە و توانای کڕینی کەلوپەلی گرانبەهایان نییە. بازرگانێک بە ناوی یوسف سلێمان دەڵێت: “کاڵا تورکیایییەکان لە سەرەتادا کاریگەرییەکی زۆریان دروست کرد و جیاوازییەکی گەورەیان لە نرخەکاندا هێنایە ئاراوە.”
بەرهەمە هاوردەکراوەکان کەلوپەلی ناوماڵ، کەرەستەی بیناسازی، جلوبەرگ و خۆراک لەخۆ دەگرن و بەهۆی هەرزانییانەوە خواستێکی زۆریان لەسەرە. سامر یوسف، بازرگانێکی دیکە، دەڵێت: “بەڕاستی کاڵا تورکیایییەکان بازاڕیان پڕ کردووە. هاووڵاتییان بەدوای کاڵای هەرزاندا دەگەڕێن و ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی داناوە.”
هاوردەکردنی بێپلانی کاڵا بۆ بازاڕەکانی سووریا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و زیانێکی زۆری بە بازاڕ و بازرگانانی ئەو وڵاتە گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا: دەرفەتی تاقیكردنەوەی خولی سێیەم بە قوتابیانی قۆناغەكانی كۆتایی دەدرێ

سەڵاح

پسپۆڕان چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی پێست لە هاویندا ئاشکرا دەکەن

یاسین

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

سەڵاح