zagros news agency

تایلۆر سوێفت ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

تایلۆر سوێفت وردەکاریی ئۆلبۆمە نوێیەکەی بە ناوی “The Life of a Showgirl: The Encore” بڵاوکردەوە.

 

سوێفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، ئەم وەشانە نوێیە 4 گۆرانی زیاد لەخۆ دەگرێت، لەوانە گۆرانی “Patient Zero”.

 

ئەم ئەستێرەیە، گوتی، ساڵێک لەمەوبەر پشتگیری جەماوەر بووە هۆی تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی مێژوویی لە فرۆشتنی ئۆلبۆمەکەی لە هەفتەی یەکەمدا.

 

سوێفت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە کاتی مانەوەی لە سوێد لەگەڵ ماکس و شێڵباک بۆ ئاهەنگگێڕان، چوونەتە ستۆدیۆ و چوار گۆرانی نوێیان نووسیوە. ئەم وەشانا نوێیە لە ڕۆژی هەینی 25ی ئەیلوولی 2026 بڵاو دەکرێتەوە.

 

سوێفت لە تشرینی یەکەمی 2025 ئەلبوومی 12یەمی خۆی بڵاو کردبووەوە کە باسی لە جیاوازی نێوان ڕووناکی شانۆ و هەستی پشتی پەردە دەکرد. ئەلبوومی پێشوو سەرکەوتنی گەورەی بازاڕەکانی موزیک تۆمار کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئیلۆن ماسک بووە یەکەم کەس لە جیهان سامانەکەی یەک تریلیۆن دۆلاری تێپەراند

گوران

سعودیا یاری GTA V بەردەست کرد

یاسین

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: یەکە سەربازییەکانمان ئامادەن بۆ هەر دزەکردنێکی تاقمە تیرۆریستییەکان

سەڵاح