zagros news agency

تاقمی حوسی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هێرشی کردووەتە سەر ٤ کەشتی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن

کۆمپانیای مێرسکی دانیمارکی ڕۆژی سێشەممە ڕەتیکردەوە کە یەکێک لە کەشتیەکانی تووشی هێرشی حوسییەکان بووبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکەی ساراتۆگا ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبووەتەوە.

هەروەها پێشتریش گرووپی حوسی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندبوو کە هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی لە دەریای سوور.

حوسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر ٤ کەشتی لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور.

لە بەیاننامەکەدا ڕوونیکردەوە، گروپەکە لە چوار ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا، چوار کەشتییان کردووەتە ئامانج، لەوانە کەشتیی ئەمریکی MAERSK SARATOGA لە کەنداوی عەدەن، کەشتی ئەمریکی APL DETROIT لە دەریای سوور، کەشتی بەریتانی HUANG PU لە دەریای سوور، و کەشتی PRETTY LADY کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆیشت.

 

العەرەبیە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح

ئێران: داواکاریی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەستی پێ کردووەتەوە

سەڵاح

ئەڵمان و یەکێتیی ئەورووپا پێویستە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریکا دووبارە پێناسە بکەن

سەڵاح