zagros news agency

قەیرانی ئاو لە ئێران: سێ بەنداوی گرنگ بەتەواوی وشک بوون و ١٢ی دیکە لە لێواری وشکبووندان

بەپێی نوێترین ئاماری فەرمیی “کۆمپانیای بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران”، قەیرانی کەمئاوی لەو وڵاتە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەجۆرێک سێ بەنداوی گرنگ بەتەواوی وشک بوون و لانیکەم ١٢ بەنداوی دیکەش کەمتر لە ١٠٪ی توانای خۆیان ئاویان تێدا ماوە.
ئامارەکان تا ١٦ی ئابی ئەمساڵ دەریدەخەن، کۆی ئاوی گلدراوەی بەنداوەکانی ئێران نزیکەی ٢١ ملیار مەتری سێجایە، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (زیاتر لە ٢٨ ملیار مەتری سێجا)، بە ڕێژەی ٢٥٪ کەم بووەتەوە. ئەمەش واتای ئەوەیە تەنها ٤١٪ی بەنداوەکان پڕن و ٥٩٪یان بەتاڵە.
هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم قەیرانە بریتین لە کەمبوونەوەی بارانبارین بە ڕێژەی ٤٠٪ و پلانی نادروست لە بەڕێوەبردنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵدا. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کەرتی کشتوکاڵ حەوت هێندەی بەکارهێنانی ماڵان ئاو بەکاردەهێنێت.
لە مەترسیدارترین حاڵەتەکاندا، بەنداوەکانی شیمیل، نیان (پارێزگای هورمزگان)، ڕوودباڵ (پارێزگای فارس) و وەشمگیر (پارێزگای گوڵستان) بەتەواوی وشک بوون. هاوکات، بەنداوی لار لە تاران تەنها ٥٪ و بەنداوی دۆستی لە خۆراسانی ڕەزەوی ٥٪ و بەنداوی ساوە لە پارێزگای ناوەندی ٧٪ ئاویان تێدا ماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌شناسی بڕی بارین بارینی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی راگه‌یاند

سەڵاح

ئێران هەڕەشەی دروست‌کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات

سەڵاح

مەکرۆن داوا دەکات کوردانی سووریا لە قۆناخی گواستنەوەدا بەشدار بن

سەڵاح