zagros news agency

ئیسرائیل؛ مانگرتنی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە،١٧ی ئابی ٢٠٢٤ ئیسرائیل خۆی لەبەردەم مانگرتن و خۆپیشاندانی بەرفراواندا دەبینێتەوە بە مەبەستی فشارخستنە سەر حکوومەت بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەر کراون.
بڕیارە لە چەندین شوێنی جیاوازی ئەو وڵاتە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرێت گەورەترینیان لە تەلئەبیب بێت، کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی یەک ملیۆن کەس تێیدا بەشدار بن.
هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، مانگرتنێکی سەرتاسەری لە ئیسرائیلدا دەستی پێکردووە وەک پشتیوانییەک بۆ خانەوادەی بارمتەکان. ناڕازییان دژی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتەن لە کەرتی غەززە و داوا لە حکوومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ دەکەن ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات و بارمتەکان ئازاد بکات.
مانگرتنەکە لەلایەن “ئەنجوومەنی ئۆکتۆبەر”ـەوە ڕێکخراوە، کە نوێنەرایەتیی ژمارەیەک لە خانەوادەی بارمتەکان و قوربانییانی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی جەهەپە: مافی سەلاحەدین دەمیرتاش دەخورێت

یاسین

سەرەڕای گەشەکردنی کەرتی پیشەسازییەکەی هەناردەی ئوردن بۆ عێراق کەمی کردووه

گوران

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

گوران