zagros news agency

وەزیری دارایی عێراق بۆ پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران: داخستنی گەرووی هورمز زیانی بە ئابووریی وڵات گەیاندووە

 

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی گەرووی هورمز کاریگەری و شوێنەواری نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووریی عێراق بەجێهێشتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتوو بە ئامادەبوونی محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندی ئێرانی کردووە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە ئابووری و داراییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەکانی بەهێزکردنیان کراوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تیشک خراوەتە سەر لێکەوتەکانی داخستنی گەرووی هورمز و ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی کە دروستی کردوون لەسەر ئابووریی عێراق، بەتایبەتی لەسەر پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و هاتنی داهاتەکان.

لە بەرامبەردا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران جەختی لەسەر ئارەزووی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و داراییەکان لەگەڵ عێراق و بەردەوامبوونی کاری بەکۆمەڵ بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووریی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: بەختێکی خراپمان هەبووە لە لالیگا

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین