بڕیارە کۆمیسیۆنی پڕۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا، کە بە ناوی “هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی” ناسراوە، سبەی و دووسبەی (١٩ و ٢٠ی ئاب) کۆببێتەوە و گوێ لە داواکاریی کەسوکاری قوربانیانی هەردوو لایەنی شەڕی چل ساڵەی ڕابردوو بگرێت.
بۆ کۆبوونەوەکە، نوێنەرانی “دایکانی شەممە”، “دایکانی ئاشتی”، کەسوکاری ئەو سەرباز و پۆلیسانەی لە شەڕدا کوژراون، هەروەها ئەو خێزانانەی شەش ساڵە لە شارەکانی ئامەد، مووش و وان لە چاوەڕوانیی گەڕانەوەی منداڵەکانیاندان کە چوونەتە ڕیزی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بانگهێشت کراون.
لەلایەکی دیکەوە، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتیی دواڕۆژ (DEVA)، لە میانی سەردانێکیدا بۆ مێردین گوتی، بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی پێویستە کۆمیسیۆنەکە گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش بگرێت.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پێشبینی دەکات کاری کۆمیسیۆنەکە تا کۆتاییی ئەمساڵ تەواو ببێت، بەڵام هەندێک لە شارەزایان ڕەخنە لە شێوازی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە دەگرن و دەڵێن گوێگرتن لە سەدان کەس و گرووپ، دەبێتە هۆی درێژبوونەوە و شکستپێهێنانی پڕۆسەکە.
هەواڵی داهاتوو

