zagros news agency

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویستە یاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی دەربکرێت

محەمەد ئوچوم، سەرۆکی ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی، ئامادەکاری بۆ قۆناغی گواستنەوە بکات و لەبری زیادکردنی چەند یاسایەک بۆ یاسا کارپێکراوەکان، یاسای تایبەت و کاتی بۆ پڕۆسەکە دەربکات.
ئوچوم لەبارەی ناوەڕۆکی یاساکانەوە گوتی: “پێویستە یاساکان لە چوارچێوەی دەستووردا بن و هەستیارییەکانی پەیوەست بە دەوڵەت، گەل و وڵات لەبەرچاو بگرن.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەواوبوونی قۆناغی گواستنەوە، لە بواری دیموکراسی و ئازادییەکاندا هەنگاوی گرنگ دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆنان؛ زیاتر لە ٥٠٠ کۆچبەر لە نزیک دوورگەی گاڤدۆس ڕزگار کران

یاسین

کۆمسیۆن یەکەم ئاماری بڵاو کردەوە

یاسین

مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

سەڵاح