سه‌رپێچییه‌كی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا، له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل كه به خێرایی 225 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رۆشتووه و ڤیدیۆكه‌ی بڵاو بووه‌وه و ئه‌وه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كرد كه عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغڵو، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا، له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌نقه‌ڕه- نیكده، به خێرایه‌كی زۆره‌وه رۆشتووه كه 225 كیلۆمه‌تر بووه له كاتژمێرێكدا.
پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌و وه‌زیره‌یان به بڕی 9267 لیره كه نزیكه‌ی 280 دۆلار ده‌كات، به‌هۆی سه‌رپێچی خێرایی لێخوڕینه‌وه سزا داوه.
وه‌زیره‌كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) له‌باره‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تی: “دوای لێبوردن له خه‌ڵك ده‌كه‌م.”

