zagros news agency

فریدریک مێرتس: ئەڵمانیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نانێت

فریدریک مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، لە بەرلین جارێکی دیکە جەختی کردەوە، ئەڵمانیا بە پێچەوانەی وڵاتانی وەک کەنەدا یان فەڕەنسا، لە ئێستادا دان بە “دەوڵەتی فەڵەستین”دا نانێت.
مێرتس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ کارنی گوتی: «ئێمە بەشداریی ئەم دەستپێشخەرییە ناکەین. لە دۆخی ئێستادا بە هیچ شێوەیەک مەرجە پێویستەکان بۆ داننانی فەرمی بە دەوڵەتێکی لەو شێوەیە بەدیهاتوو نابینین.»
ئەڵمانیا داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بە یەکێک لە دوایین هەنگاوەکان لە ڕێگەی گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەزانێت؛ چارەسەرێک کە تێیدا ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئاشتییانە لە تەنیشت یەکەوە بژین.
لە بەرانبەردا، کارنی لە کۆتاییی مانگی تەممووزدا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بەنیازە لە مانگی ئەیلوولدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دان بە “دەوڵەتی فەڵەستین”دا بنێت. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنساش، نیازێکی هاوشێوەی هەیە. کارنی هۆکاری بڕیارەکەی کەنەدای بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە، ئاسۆی بەدیهاتنی چارەسەری دوو دەوڵەتی ڕۆژ بە ڕۆژ کزتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

بلینکن سەردانی تورکیا دەکات

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌وه‌

یاسین