zagros news agency

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند کە بەهۆیەوە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1-9-2025، تەلەفزیۆنی نیشتمانی ئەفغانستان و ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تاڵیبان، ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیوە شەوی ڕابردووی کوناری سەر بە پارێزگای نەنگەرهار، لانیکەم 500کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی بەختەری فەرمی سەر بە تاڵیبان بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک پارێزگای نەنگەرهاری ئەفغانستانی هەژاند، لانیکەم 250 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڵاوکردنەوەی ژمارە فەرمی قوربانییەکان جیاوازن، هەروەها هەوڵەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاریی بەردەوامە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی داخستنی ڕێگاکان دێننە بەردەمی تیمەکان بۆ گەیشتن بە ژمارەیەک گوندی زیانلێکەوتوو.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: “ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆرە، بەڵام بەهۆی سەختی گەیشتن بە ناوچەکە، تیمەکانمان هێشتا لە شوێنی ڕووداوەکەدان”.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، فریاگوزاران لە چەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایە شاخاوییە کاردەکەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریکا، نیوەشەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر پارێزگای نەنگەهاری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان.
دەستەی جیۆلۆجی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەکە هەشت کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی و شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

کۆمپانیای Huawei زنجیرە برگەیەکی ناوازەی راگەیاند

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات كرد

یاسین