zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات كرد

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/11/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان كرد و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌وه باسيان له‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.‌

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

یاسین

ئەپڵ یەکەم هۆڵی تایبەت بە مۆسیقای زیندوو لە شاری لەندەن دەکاتەوە

یاسین

حەشارگەیەکی چەکی بەجێماوی داعش دەستی بەسەر داگیرا

گوران