zagros news agency

ئایشەگوڵ دۆغان: کۆمیسیۆنی ئاشتی ناتوانێت بە تەنیا پرسی کورد چارەسەر بکات

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی بە تەنیا ناتوانێت پرسی سەدان ساڵەی کورد چارەسەر بکات، بەڵام دەتوانێت ڕێگەیەک بۆ چارەسەری بکاتەوە.
دۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵی “ئاشتی و دیموکراسی” لە ئەنقەرە، پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکەی بە گرنگ زانی کە نوێنەرایەتیی زیاتر لە ٩٠٪ی هاووڵاتییانی تورکیا دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوە دا، لە ناوی کۆمیسیۆنەکەدا وشەی “براتی” هەیە، بەڵام ڕێگە نادەن دایکان بە زمانی دایکیی خۆیان قسە بکەن. گوتی: “واتە برایەکی لاڵیان دەوێت.”
گوتەبێژی دەم پارتی جەختی کردەوە: “پێویستە بزانرێت پرسی کورد نە پرسی ئاسایشە و نە پرسی تیرۆر، بەڵکو پرسێکی بنەڕەتیی سەدان ساڵەیە.”
ناوبراو ڕەخنەی لە کۆمیسیۆنەکە گرت کە هێشتا نەخشەڕێگەیەکی ڕوونی نییە و دەرکردنی گەرەنتیی یاسایی بە زۆر گرنگ زانی. گوتیشی: “کۆمیسیۆنەکە کە لە ٥١ کەس پێک دێت، ناتوانێت هەموو کۆسپەکانی بەردەم چارەسەریی پرسی کورد لاببات و نابێت بڕوا بەوە بکرێت کە بتوانێت پرسە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکات، بەڵام دەتوانێت ڕێگەیەک بۆ چارەسەریی بکاتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

سەڵاح

فازڵ میرانی :ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا سەرسالا نو یا برایێن ئێزدی، گەرمترین پیرۆزباهیان ئاراستەی خوشک وبرایێن ئێزدی دکەین

یاسین

ئەمەریکا هەڕەشە لە بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دەکات

سەڵاح