zagros news agency

تاڵیبان کارەکانی پۆلیسی ئینتەرپۆلی لە ئەفغانستان ڕاگرت

هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕێبەری تاڵیبان، فەرمانێکی دەرکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆی ئەفغانستان.
ئەم فەرمانە دوو هەفتە لەمەوبەر دەرچووە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی خەرمانان، بەدەستی میدیاکان گەیشتووە.
ئینتەرپۆل، یان “ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتی”، دامەزراوەیەکی جیهانییە ئامانجی هەماهەنگیی نێوان پۆلیسی وڵاتانی ئەندامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان وەک تیرۆر، قاچاخچێتی، تاوانی ئەلیکترۆنی و تاوانی ڕێکخراو.
ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠٢ بووە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە و لەو کاتەوە دەیان کارمەندی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتەدا کاریان دەکرد. بەم بڕیارە، کارەکانیان لە ئەفغانستان ڕادەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناتانیاهوو دوای هۆشداریی ترەمپ، ئامادەییی مەرجدار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەڵاح

عێراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی

یاسین