کۆمەڵەی گەشتیاری و ناساندنی دیاربەکر ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئەیلوول، جموجۆڵی گەشتیاران لەو شارەدا دەستی پێکردووە و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەی گەشتیاران زیاتر بووە.
چالاکوانانی بواری گەشتیاری ئاماژە بەوە دەکەن، “پرۆسەی ئاشتی” یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم زیادبوونەیە. هەروەها دەستپێکی وەرزی گەشتیاریی کولتووری و مێژوویی هۆکارێکی دیکەیە، بەتایبەتی کە شاری دیاربەکر لەم بوارەدا خاوەن پێگەیەکی دەوڵەمەند و گرنگە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

