zagros news agency

ترەمپ سکاڵایەکی ١٥ ملیار دۆلاریی لە دژی نیویۆرک تایمز تۆمار کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیازی خۆی بۆ تۆمارکردنی سکاڵایەک بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار لە دژی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕاگەیاند و ئەو ڕۆژنامەیەی بە مینبەری “حیزبی دیموکراتی چەپی توندڕۆ” ناو برد.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” (Truth Social)، هۆکاری ئەم سکاڵایەی گەڕاندەوە بۆ “بوونی ڕۆژنامەکە بە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست دەربارەی خۆی، خێزانەکەی، بزووتنەوە کۆمارییەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە گشتی.”
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ هەفتەی ڕابردوو هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای لە نیویۆرک تایمز کردبوو، بەهۆی “ئەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی پەیوەندییە بانگەشەبۆکراوەکانی لەگەڵ جێفری ئێپستین، تاوانکاری سێکسی” بڵاو کرابوونەوە.
تا ئێستا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز هیچ کاردانەوەیەکی بەرانبەر بەم هەواڵە نیشان نەداوە. ترەمپ پێشتریش سکاڵای لە دژی چەندین دەزگای میدیایی دیکە تۆمار کردووە، لەوانە کەناڵەکانی CBS و ABC، کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی دارایی بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار. ڕەخنەگران ئەم هەنگاوانەی ترەمپ بە هێرشکردنە سەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری هەژمار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

یاسین

ئاڤان حمەسالح: دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەتی سلێمانیش بكەین

گوران

ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەبری داوای دانبەخۆداگرتن ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن

سەڵاح