zagros news agency

ئەسفەهان؛ مەترسیی ئاوارەبوونی سێ ملیۆن کەس بەهۆی داکشانی زەوییەوە هەیە

سەرۆکی بەشی بوومەلەرزەناسی و مەترسییەکانی ناوەندی توێژینەوەی ڕێگاوبان، نیشتەجێبوون و شارسازیی ئێران هۆشداریی دا، توندبوونەوەی دیاردەی داکشانی زەوی لە ئەسفەهان دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ٢.٥ بۆ ٣ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی شارەکە و دەوروبەری ناچار بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان بن.
بە گوتەی عەلی بەیتوڵڵاهی، وشکبوونی زاینەروود، بەکارهێنانی بێسنووری ئاوی ژێرزەوی و زیادبوونی کارگە و باخەکان، وەک هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم قەیرانە دەستنیشان کراون.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: «بابەتە مەترسیدارەکە ئەوەیە لە شاری ئەسفەهان و دەوروبەری، ناوچەکانی داکشانی زەوی و شوێنەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک تێکەڵ بوون؛ بەجۆرێک کە جگە لە ٥ ملیۆن دانیشتووی خودی شارەکە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی دیکەش لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارە گەورەیەدا دەژین کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی داکشانی زەوییەوە.»
داکشانی زەوی تا ئێستا بووەتە هۆی وێرانبوونی چەندین گەڕەک، قوتابخانە، مزگەوت و ژێرخانی ئابووری و ئەگەر حکوومەت بەدەم ئەم کێشەیەوە نەچێت، مەترسیی ڕوودانی قەیرانێکی نیشتمانی لە ئارادایە.
ئەم شارەزایە جەختی کردەوە، داکشانی زەوی لە ئەسفەهان دیاردەیەکی مرۆڤکردە و بە بەڕێوەبردنێکی دروست و ڕێوشوێنی بەپەلە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

عێراق دۆسیەیەکی دادگایی لە پاریس بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار بردەوه

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین