zagros news agency

ئێران: ئاڵوگۆڕی پەیامە ناڕاستەوخۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە

فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گوتی: “ئاڵوگۆڕی پەیامە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە و ئەم پرۆسەیە پێشتریش هەر لە ئارادابووە.”
ناوبراو جەختی کردەوە: “لەوەتەی پێشوو تا ئێستا، ئاڵوگۆڕی پەیامە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بووە و هەر بەردەوامیشە.”
شایەنی باسە، پێشتر لە 22ی ئابی ڕابردوودا، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکای ڕەت کردەوە و کێشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە “چارەسەرنەکراو” ناو بردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مانگی حوزەیراندا ٨٣ هاووڵاتیی ئێرانی دەست‌بەسەر کراون

سەڵاح

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

یاسین