zagros news agency

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە بودجەی ساڵی داهاتوو ١٥٪ کەم بکرێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە پێویستە بودجەی ئاساییی ڕێکخراوەکە بۆ ساڵی 2026 بە ڕێژەی 15٪ کەم بکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، ناوبراو پێشنووسێکی پێداچوونەوەکراوی پێشکەش کردووە، کە بەپێی ئەو پێشنووسە بودجەی ساڵی داهاتوو نزیکەی 3.24 ملیار دۆلار دەبێت، واتە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار کەمتر لە بودجەی ئەمساڵ. هەروەها بڕیارە نزیکەی 2700 هەلی کار کەم بکرێنەوە.
ماوەیەکی زۆرە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە. ناوبراو چەندین جار ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گرتبوو و بودجەکەشی کەم کردبووەوە. سەرەڕای ئەمەش، ڕێکخراوەکە بەهۆی نەدان یان دواخستنی پارەی ئەندامێتی لەلایەن هەندێک وڵاتەوە، کەوتووەتە ژێر فشارەوە.
بڕینی بودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت ژیانی خەڵکێکی زۆر بخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتی لە هەژارترین ناوچەکانی جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرەنسا؛ دوو کوژراو و نزیکەی ٢٠٠ بریندار لە شەوی ئاهەنگی پاڵەوانێتیی پاریس سانجێرمان

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی توركیا دەكات

یاسین

لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن و سوودانی پاڵپشتی له‌ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە کرا

یاسین