zagros news agency

نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکان لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراقدا بەڕێوە نەچوو

جەنگی ١٢ ڕۆژە کە بە هێرشی لەناکای ئیسرائیل بۆ سەر چەندین خاڵ لە ئێران لە ڕۆژی ١٣ی حوزەیراندا دەستی پێکرد، بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی نمایشی سەربازیی ساڵانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی.
لەسەر بەڕێوەنەچوونی ئەم نمایشە کە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرا، فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “بەهۆی هەڕەشەکانەوە،” نمایشی ئەمساڵی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراقەوە بەڕێوە ناچێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، موزاهیر مەجیدی، فەرماندەی سوپای پارێزگای هەمەدان، ڕۆژی دووشەممە گوتی: “ئەمساڵ بەهۆی ئەو هەڕەشانەی دروست بوون، بڕیار درا خۆمان لە کۆبوونەوەی بەرفراوان بەدوور بگرین.”
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ڕوونکردنەوەی زیاتری لەبارەی “هەڕەشەکان” نەدا، بەڵام وا دیارە ئاماژەی بە نیگەرانییەکان بێت لەبارەی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
لە کاتی دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراق لە 22ی ئەیلوولی ١٩٨٠ەوە، هەموو ساڵێک نمایشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکاندا بەڕێوە دەچوو و لە تارانیش سەرۆک کۆمار تێیدا بەشدار دەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق داوا لە نەمسا دەکات گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەغدا و ڤیێنا دەستپێبکاتەوە

یاسین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە

یاسین

وەزارەتی بەرگری سووریا: هێرشێکی پاشماوەکانی ئەسەدمان پوچەڵ کردەوە

سەڵاح