zagros news agency

ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە؛ جەخت لە کۆتاییهێنانی شەڕ دەکرێتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی خۆی سەبارەت بە دوایین دەقی پێشنیازکراوی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، ڕادەستی نێوەندگیری پاکستانی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوەی تاران دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ورد دێت.

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەندین جار ئاماژەی بەوە دابوو کە تێبینی و دیدگاکانی وڵاتەکەی تەنها دوای گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی ڕادەستی لایەنەکان دەکرێت.

تەوەری سەرەکی دانوستانەکان
بەگوێرەی ئەو پلانەی کە پێشنیاز کراوە، بڕیارە لەم قۆناغەدا تەواوی وزە و سەرنجی دانوستانەکان لەسەر
کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکان لە ناوچەکەدا بێت.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە چڕبوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت وەڵامەکەی ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاڕاستەی داهاتووی گفتوگۆکان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاران ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ئاوی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بووەتەوە

یاسین

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاى پێگەیشت

دڵشاد

ئۆپەراسیۆنێکی گەورە.. دەستگیرکردنی 270 کەس لە هەڵمەتێکی دژ بە قاچاخی دەرمان

سەڵاح