وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی له گرنگیی یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا کرده‌وه و ڕایگه‌یاند چاودێری دانوستانه‌کانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق ده‌که‌ن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند گرنگییەکی زۆر بە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دەدەن، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر وڵاتەکەیان و هەموو ناوچەکە هەیە. فیدان گوتی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا هاوسه‌نگی گۆڕاوه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه کار ده‌که‌ن.
فیدان ئاماژەی بەوە دا چاودێریی نزیکی دانوستانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و دیمه‌شق ده‌که‌ن و گرنگیی زۆر بە یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و سه‌روه‌ریی سیاسیی ده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی ڕۆڵی تورکیاوه، فیدان ڕوونیکرده‌وه: “ئێمه پرۆسه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده له نزیکه‌وه چاودێری ده‌کەین. بۆچوون و هاندانمان له‌سه‌ر ڕۆڵی ئەمریکا له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه. ده‌مانه‌وێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نه‌که‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. هه‌موو پێکهاته‌کان، له‌وانه کورد، نه‌ک که‌مینه و نه‌ک زۆرینه، نابێت خۆیان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ببینن.”
گوتیشی، پێویسته هه‌مووان بتوانن به شێوه‌یه‌کی ئازاد، یه‌کسان و به ناسنامه‌ی خۆیان بژین و “له ڕووی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، چیمان پێویست بێت ده‌یکه‌ین. ئێمه کارنامه‌یه‌کی شاراوه‌مان نییه و هه‌موو ئه‌م کارانه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانمان ده‌که‌ین.”
هەواڵی داهاتوو

