وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه کرد سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی نیو ملیۆن په‌نابه‌ر، هێشتا زیاتر له 2.4 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریایی له ژێر پاراستنی کاتی دا له تورکیا ماون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له ڕاگه‌یاندنێک دا، گه‌ڕانه‌وه‌ی 509 هه‌زار و 387 په‌نابه‌ری سووریایی بۆ وڵاته‌که‌یان پشتڕاست کرده‌وه.
به گوتەی وه‌زاره‌ت، ئه‌و په‌نابه‌رانه له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوو دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زیاتر له 2.4 ملیۆن په‌نابه‌ر له تورکیا ماون و له ژێر پاراستنی کاتی دا ده‌ژین. به گوتەی وه‌زاره‌ت، زیاتر له 428 هه‌زار له‌و ژماره‌یه له ئیستەنبووڵ نیشته‌جێن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، کۆمسیۆنی باڵای کاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕایگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی نۆ مانگ دا یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ری سووریایی له وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووریا 80% له‌وانه له ئوردن، لوبنان، میسر و عێراق ده‌ژیان.

