رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند:” لە ماوەی مانگی سێی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئێران 18 هاووڵاتی لەسێدارە دراون و چوار لەو هاووڵاتییانە کورد بوون.
رێکخراوەکە هەروەها بەڵاویکردووەتەوە، لەسێدارەدان لە مانگی سێ بەراورد بە مانگی دوو 80% زیادی کردووە لە ئێران.
رێکخراوەکە پێشبینی دەکات دوای مانگی رەمەزان حاڵەتەکانی لەسێدارەدان زیاتر ببن.