zagros news agency

سەدان شاخەوانی گیرخواردوو لە ئێڤرێست ڕزگار کران

نزیکەی ٩٠٠ شاخەوان، ڕێبەر و ئەندامی گرووپە پشتیوانییەکان کە بەهۆی زریانێکی بەفری بەهێزەوە لە لای چینیی کێوی ئێڤرێست گیر بوون، ڕۆژی سێشەممە بە سەلامەتی گواسترانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
بە گوێرەی میدیاکانی دەوڵەتی چین، لە نێو ڕزگاربوواندا، ٥٨٠ شاخەوان و زیاتر لە ٣٠٠ ڕێبەر، شوانکارەی یاک (جۆرە گایەکی کوێستانی) و هێزی فریاگوزاری هەبوون. نزیکەی ٣٥٠ کەسیان ڕۆژی دووشەممە و ئەوانی دیکە تا ڕۆژی سێشەممە لە کێوەکە هێنرانە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی شینهوا ڕایگەیاند، هەندێک لە شاخەوانەکان تووشی دابەزینی پلەی گەرمی لەش (هیپۆتێرمیا) ببوون و نزیکەی ١٢ کەسیان بە یاوەریی تیمەکانی فریاگوزاری کە بە خۆراک، دەرمان، کەرەستەی گەرمکەرەوە و ئۆکسجینەوە ئامادەکرابوون، بۆ خاڵی کۆبوونەوە گواسترانەوە.
زریانەکە شەوی شەممە لە ناوچەیەک بە بەرزیی زیاتر لە ٤٩٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە ڕووی دا و ڕێگاکانی گەیشتن بە شوێنی مانەوەی شاخەوانەکانی لەناو چادرەکاندا داخران.
ئەم ڕووداوە هاوکات بوو لەگەڵ پشووی حەوت ڕۆژەی نیشتمانیی چین؛ پشوویەک کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری گەلی چین لە یەکی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ بەڕێوە دەچێت و زۆرێک لە هاووڵاتییان لەم ڕۆژانەدا گەشتی ناوخۆیی یان دەرەکی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەشناسی : شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات

سەڵاح

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی باس له جێگرەوەی مالیکی دەکرێت

سەڵاح