zagros news agency

هەواڵگریی لوبنان دوو عێراقیی رفێنراوی لەسەر سنووری سووریا رزگار کرد

 

فەرماندەیی سوپای لوبنان رایگەیاند کە دوو هاوڵاتیی عێراقیی رفێنراو لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان ئازاد کراون.
فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “لە ئەنجامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی چاودێری و ھەڵکوتان و بەدواداچوونی ئەمنی بە ئامانجی ئازادکردنی دوو عێراقییە ڕفێنراوەکە به ناوەکانی (ع.ج.) و (ا.ش.)، بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری توانی لە ناوچەی ‘مشاريع القاع’ لەسەر سنووری لوبنان و سووریا ئازادیان بکات.”

گوتی: “دوو رفێنراوەکە لە 1/9/2025 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رەفیق حەریرییەوە فێڵیان لێکرابوو و گوازرابوونەوە بۆ ناو خاکی سووریا، لەکاتێکدا رفێنەرەکان لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارەیان کردبوو. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتییەکە دوو سووریی بە ناوەکانی (ا.ح) و (م.خ) دەستگیر کردووە بەھۆی تێوەگلان لە رفاندنەکەدا.”

روونیشی کردەوە: “لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بە سەرپەرشتی دادگای پەیوەندیدار دەستی پێکردووە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تێوەگلاوانی دیکە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پاریس یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی مارلین مۆنرۆ کرایەوە

ART

وەزارەتی ناوخۆی سووریا: دەستمان بەسەر بارێکی قاچاخی چەکدا گرت

سەڵاح

ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز: ئیمارات هەزاران شیعەی پاکستانی دیپۆرت دەکاتەوە؛ هیومان ڕایتس وۆچ دێتە دەنگ

سەڵاح