zagros news agency

ئەرکی ڕاسپێردراوی مافی مرۆڤ لە ئێران درێژکرایەوە

 

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی ڕاسپیردراوی ئەو ئەنجومەنە بۆ کاروباری ئێرانی بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژ کردەوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێنجا و پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆیدا هەروەها کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی سەبارەت بە سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی شۆڕشی ژن-ژیان- ئازادیشی بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردەوە و بودجەی پێویستی بۆ چالاکییەکانی ئەم کۆمیتەیە پەسند کرد.

ڕەشنووسی بڕیارنامەی بەردەوامبوونی چالاکییەکانی ئەم کۆمیتەیە و هەروەها جاوید ڕەحمان، ڕاسپێردراوی تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمریکا ئامادەیان کردبوو.

24 ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لەگەڵ پەسند کردنی ئەم بڕیارنامەیە دابوون و لە بەرانبەریشدا هەشت ئەندام لە دژی بوون. پازدە ئەندامیش بە بێلایەنی دەنگیان دا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی وڵاتێك داوایه‌ك لە سوپای وڵاتەکەی ده‌كات

سەڵاح

ئەردۆغان: لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مێژوویی

یاسین

ئێران هێرشی کردە سەر تورکیا

یاسین