zagros news agency

تورکیا لە سوریا دژی لامەرکەزییە

تورکیا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەر هەوڵێکی دیمەشق دەکەن بۆ بەرقەرارکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی سووریا. وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، هەسەدە بەردەوامە لە دەربڕینی داواکارییەکانی بۆ لامەرکەزییەت و فیدراڵییەت و هیچ هەنگاوێکی بەرەو تێکەڵبوون و یەکگرتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیدا نەناوە. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەڵوێستەی هێزەکانی سووریای دیموکرات زیان بە یەکپارچەیی و سەقامگیری خاکی سووریا دەگەیەنێت.
تورکیا وەک خۆی، لەسەر بنەمای ‘یەک دەوڵەت و یەک سوپای’ سووریا، پەرە بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشقدا دەدات و پڕۆسەی یەکگرتنەکەش لە نزیکەوە چاودێری دەکات. وەزارەتی بەرگریی تورکیا گوتیشی، ئەگەر حکوومەتی سووریا بڕیاری دەستپێشخەری بدات بۆ بەرقەرارکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی وڵاتەکەی، تورکیا پشتیوانی و پاڵپشتی لێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سووریا.. دەست بەسەر زیاتر لە ١.٧ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا گیرا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

یاسین

سوپای ئوردن سێ هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

سەڵاح