zagros news agency

شرۆڤەکارێکی ئێرانی: دەتوانین لە دوو هەفتەدا چەکی ئەتۆمی دروست بکەین

محەممەد جەواد لاریجانی، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکارێکی سیاسیی ئێران، ڕایگەیاند وڵاتەکەی تەنیا دوو هەفتەی پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام نایانهەوێت ئەم کارە بکەن.
لاریجانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران گوتی، جیهانیش لە سەرسووڕماندایە بۆچی حکوومەتی تاران چەکی ئەتۆمی دروست ناکات. هەروەها باسی لە سەربەخۆبوونی ئێران لە بواری ئەتۆمیدا کرد و ئاشکرای کرد پڕۆژەی ئەتۆمیی نوێیان بە دەستەوەیە.
پێشتریش ڕافائێل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاندبوو کە ئێران خاوەنی ٤٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێنراوە بە ڕێژەی ٦٠٪، کە نزیکە لە ڕێژەی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت

یاسین

وەزیری دەرەوەی سووریا: خوازیاری هاوبەشییەکی بەهێزین لەگەڵ ئەمریکا

یاسین

له‌ هه‌ولێر بەردی بناغەی پرۆژەییەكی گەورەی ڕیسایكلینی ئاو دادەنرێت

یاسین