zagros news agency

له‌ هه‌ولێر بەردی بناغەی پرۆژەییەكی گەورەی ڕیسایكلینی ئاو دادەنرێت

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی 10ی 2025، پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: “پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ، كە لە توانایدا هەیە (840 هەزار مەتر سێجا) ئاو پاك بكاتەوە، دەست بەجێبەجیكردنی دەكرێت.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە سەر ڕەزامەندی و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، به‌م نزیكانە لە هەولێری پایتەخت بەردی بناغەی پڕۆژەییەكی گەورەی ڕیسایكلینی ئاو دادەنرێت كە لە تاوانایدا هەیە (840 هەزار مەتر سێجا) لە رۆژێكدا ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆكان پاك بكاتەوە.”

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، لەو پڕۆژە گرنگەدا دوای ڕیسایكلینی ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆكان، بەكار دەهێنرێتەوە لە (پڕۆژەی گەورەی و ستراتیژی پشتێنەی سەوزایی، پاركەكان و كارگەكان) ئەو ئاوە بەكار دەهێنرێتەوە و سودی لێ دەبینرێت، بەتایبەتی دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاودانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، هەروەها ئەو جووتیارانەشی كە كاری سەوزە چاندن دەكەن، ئەوانیش دەتوانن ئەو ئاوە بەكار بێننەوە بۆ ئاودانی سەوزە، لە كاتێكدا لە پێشووتردا بە ئاوەڕۆ سەوزەكان ئاو دەدران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد

پیسبوونی هەوای بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

یاسین

هەرێم بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیار و نیو داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدرال

سەڵاح