مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕی لە کاتێکدا بەرەو داهاتوویەکی “بێ میلیشیا” دەڕوات.
ساڤایا لە نووسینێکدا لەسەر تۆڕی X گوتی: “داهاتووی عێراق بەهۆی گەلە بەهرەمەند و پڕ ژیانەکەیەوە، کە بەنرخترین سەرچاوەیە کە هەر نەتەوەیەک هەیبێت، گەشاوە دەردەکەوێت.”
راشیگەیاند: “عێراق لە ساڵانی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وڵات لە قۆناغێکی چارەنووسساز لە رێڕەوی دیموکراسییەکەیدا، با بەردەوام بین لەسەر ئەم پەرۆشی و وزەیە.”
درێژەی دا: “ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لەسەر وەستانی لەپاڵ عێراقدا لە کاتێکدا بەرەو داهاتوویەکی بەهێز، سەربەخۆ، و بێ میلیشیا دەڕوات.”
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، چەند رۆژێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە کە تێیدا پشتیوانیی واشنتنی بۆ رێڕەوی بەغدا بەرەو “سەقامگیری و سەروەری و خۆشگوزەرانی” دووپاتکردەوە، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هێزە چەکدارەکان لەژێر ئاڵای حکومەت و رێگریکردن لە هەر گرووپێکی چەکدار کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاربکات.”

