zagros news agency

دۆزینەوەی تەرمی 19 کەس لە فڕۆکە تێکشکاوەکەی تورکیا

 

سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕایگەیاند تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە تەرمی 19 کەس لەو فڕۆکە بارهەڵگرەدا کە دوێنێ لە سنووری ئازەربایجان و گورجستان کەوتبووە خوارەوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە بارهەڵگرەکە، کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو تورکیا دەهات و لەنێو سنووری گورجستاندا ڕووخا، دۆزراوەتەوە. کارەکانی گەڕان بەدوای تەرمێکی دیکەشدا بەردەوامە. فڕۆکەکە لە جۆری C-130 بووە و دوێنێ کاتژمێرەکانی ئێوارە کەوتبووە خوارەوە.

پێشتر ڕاگەیەندرا بوو کە لە فڕۆکەکەدا، جگە لە فڕۆکەوانەکان، 20 کارمەند هەبوون و هیچ کەسێک لەوان ڕزگاری نەبووە. لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی ڕووداوەکانی حەلەب

یاسین

له‌سه‌ر ناردنی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا، ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران ده‌دات

سەڵاح

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین