zagros news agency

ئەمریکا چوار هێرشيکردە سەر حووسییەکان

 

ئەمریکا بڵاویکردەوە کە چوار سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودای لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن خاپوور کردووە کە ئێران پشتیوانیان دەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، بڵاوکردەوە، دوێنێ چوار سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا کەشتییەکی جەنگی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، لەبەرئەوە هێرشی بەرگریی ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سیستمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان کراونەتە ئامانج، ئەم کارانەش بەمەبەستی پاراستنی ئازادی کەشتیوانی ئەنجامدراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەموو زانکۆ و پەیمانگا سێ ڕۆژ پشوو دەبێت

سەڵاح

هەنگاوێکی نوێ لە تورکیا؛ ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئارادایە

یاسین

لە پاریس یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی مارلین مۆنرۆ کرایەوە

ART