zagros news agency

وەزیری وزەی ئێران: کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕین ئاو‌ی زۆر بەکار دەهێنن

لە بەردەوامیی وشکەساڵیی و قەیرانی ئاو لە ئێراندا، وەزیری وزەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لەڕادەبەدەر ئاو بەکار دەهێنن و پابەندی ڕێنماییەکان نابن، لەگەڵ ئاودا کارەبای ماڵەکەشیان لێ دەبڕن.
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران، ئاماژەی بەوە دا کە “کەسانێک هەن ئێستاش لە ماڵەکانیاندا مەلەوانگە بەکار دەهێنن.” هاوکات، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران هۆشدارییان سەبارەت بە قەیرانی ئاو لەو وڵاتەدا داوە.
پێشتریش، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند بوو کە ئەگەر باران نەبارێت، لە تاران دەبێت ڕۆژانە خشتەی دابەشکردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان دابنرێت و ئەگەر هەر باران نەبارێت، دەبێت تاران چۆڵ بکرێت. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئێران چەند ساڵێکە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت و قەیرانی ئاو بووەتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

گوران

ئه‌مڕۆ 15 هه‌زار كه‌س له‌ ڕێگه‌ی (هه‌ژماری من)ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

سەڵاح